ماموستا هێمن
ئه‌من ده‌مگوت له دنیا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له داوی بسكی تۆدا
گرفتارم! گوڵم موو ناپسێنم
...
ژیانم پڕ له ڕنجه و نامرادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حوكمی حه‌پسی ئینفرادی
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێتدابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان شكێنی؟
ئه‌گه‌ر چی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ئه‌كه‌م یادت به‌یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار پێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
شه‌وانه هاونشینی جامی باده‌م
به باده با په‌ژاره و خه‌م به با ده‌م
كه ده‌ستی ڕۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه باده‌م
*هێمن*

...
ژیانم پڕ له ڕنجه و نامرادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حوكمی حه‌پسی ئینفرادی
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێتدابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان شكێنی؟
ئه‌گه‌ر چی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ئه‌كه‌م یادت به‌یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار پێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
شه‌وانه هاونشینی جامی باده‌م
به باده با په‌ژاره و خه‌م به با ده‌م
كه ده‌ستی ڕۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه باده‌م
*هێمن*
نظرات شما عزیزان: